جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: ئەنفال تاوانێکی دڕندانەی رژێمی بەعس بوو ده‌رحەق بە گەلی کورد

حه‌سه‌ن كه‌عبی: كورد پێکهاتەیەکی رەسەنی ئەم وڵاتەن

K24- هه‌ولێر:

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوانەکانی ئەنفال، بە رۆژێکی رەش لە مێژووی بەعس ناودەبات.

حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیەنراوێکی بەبۆنەی 36ـه‌مین ساڵیادی تاوانەکانی ئەنفال بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کارەساتی ئەنفال، تاوانێکی دڕندانەی رژێمی بەعس بوو، ده‌رحەق بە گەلی کورد، کە پێکهاتەیەکی رەسەنی ئەم وڵاتەن.

هەروەها کەعبی، پرۆسەی ئەنفالی بە تاوانێکی رەش لە مێژووی رژێمی بەعس و بە یەکێك لە گەورەترین هەڵمەتەکانی کۆمەڵکوژی ناوبرد و هاوخەمی و ماتەمینی خۆی، بە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال راگەیاند.

H.B