سوپای پاسداران هۆشدارییه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
"ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له دژی ئێران ئه‌نجام بدات، خۆی له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی به‌رگری له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه.
یه‌دوڵڵا جوانی، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ كاروباری سیاسی گوتی: "واشنتن هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له دژی ئێران ئه‌نجام بدات، له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه خۆیان له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی به‌رگریدا ده‌بیننه‌وه".
جوانی دووپاتیكرده‌وه، "تاران به واشنتن و ته‌ل ئه‌ڤیڤی راگه‌یاندووه، هه‌ر دوژمنكارییه‌ك بۆ سه‌ر ئێران، هێزه‌كانی میحوه‌ری به‌رگری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا ده‌ریای سوور و ده‌ریای عه‌ره‌ب و كه‌نداوی عه‌ده‌ن رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی له كه‌نداو و وڵاتانی ناوچه‌كه نابێت، چونكه پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو به‌رپرسیارێتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ده‌ریاوانی له ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌كانی گه‌رووی هورمز و بابولمه‌نده‌ب.
هه‌روه‌ك دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو ئێران ده‌ستی به سه‌ر كه‌شتیێكی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانیدا گرت، له‌نده‌نیش جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پێكهێنانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ئه‌وروپی بۆ پاراستنی ئاسایشی ده‌ریاوانی له كه‌نداو كردووه‌ته‌وه.
H.B