سعوودییه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد
یه‌كه‌م رۆژی مانگی "ذی الحجة"ی پشتڕاست كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی روانگه‌ی فه‌له‌كناسی له زانكۆی "المجمعة"ی سعوودیه رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مانگیان بینیوه و دادگای باڵا له سعوودیه پشتڕاستیكرده‌وه، سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی "ذی الحجة"ـیه.
وه‌ك روانگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا، "بینینی مانگ له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مانای وایه رۆژی هه‌ینی 2ی ئاب یه‌كه‌م رۆژی مانگی "ذی الحجة"ـیه و وه‌ستان له چیای عه‌ره‌فه ده‌كه‌وێته رۆژی شه‌ممه 10ی ئه‌م مانگه و رۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی مانگیش یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عه‌ره‌بستانی سعوودیه رایگه‌یاندووه، تا رۆی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو زیاتر له یه‌ك ملیۆن حاجی گه‌یشتوونه‌ته خاكی شانشینه‌كه‌یان، له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرت له سعوودیه ئاشكرایكردووه، "ژماره‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی تا ئێستا له رێگه‌ی ئاوی وشكانی و ئاسمانییه‌وه بۆ به‌ڕێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردووه، گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 363 هه‌زار و 426 كه‌س".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه "واس"، عه‌ره‌بستانی سعوودیه زیاتر له 17 هه‌زار كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی و زیاتر له 3 هه‌زار میكانیزمی جیاواز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان خراونه‌ته خزمه‌تی حاجیان.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، له ساڵی رابردوو ژماره‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی سعوودیه‌یان كردبوو، 2 ملیۆن و 371 هه‌زار و 675 كه‌س بوون.
H.B