وه‌زیری ناوخۆ: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر موڵكی گشتی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپات لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە رێگا نادرێت هیچ کەسێك دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و دەبێت بە کردار یاسا سەروەر بێت.
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بریکاری وەزارەت و پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەلەبجە و راوێژکاران و سەرجەم بەرێوەبەره گشتییەکانی وەزارەت، کە تایبەت بوو بە دانانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ژێر رۆشنایی رێنمايیەکانی سەرۆکی حکوومەت و بەرنامەی کابینەی نۆیەم، ئامانج خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و راییکردنی کارەکانیانە بە زووترین کات و باشترین شێوە.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، کە رێگە نادرێت هیچ کەسێك دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و دەبێت بە کردار یاسا سەروەر بێت.
لە کۆبوونەوەکە دا رەشنووسی پلانی چوار ساڵی داهاتوو داڕشت و وه‌كو كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای كارنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌بێت.
ئ. م