تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئازادكردنی چه‌كدارانی داعش ده‌كات
ئێمه هه‌زاران چه‌كداری داعشمان ده‌ستگیر كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئازادكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌كات، كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له سووریا ده‌ستگیركراوون.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئێمه هه‌زاران چه‌كداری داعشمان ده‌ستگیر كردووه. ده‌مانه‌وێت ئه‌وروپاییه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه وه‌ربگرنه‌وه. سه‌یر ده‌كه‌ین، بزانین وڵاتان دێن چه‌كداره‌كان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌هاتن، ناچار ده‌بین، ئازادیان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وروپا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 2 هه‌زار و 500 چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعش، خاوه‌ن ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپان. ئێستا له ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیدان له سووریا.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ر