سۆران.. كهسێك لەسەر كێشەی زەوی كوژرا
"ژمارەیەك كەس بریندار بوون"
K24 - سۆران
تەیفوور محەممەد، پەیامنێری كوردستان24 لە سۆران رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەسەر مەتر و نیوێك زەوی، دەبێتە شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ، لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و زیاتر10 كەسیش بریندارن".
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە كوردستان24ی گوت: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، له ڕوودانی شەڕێك لە نێوان دوو ماڵ لە گەڕەكی بەختیاریی قەزای سۆران ئاگادار كراینهوه، كه به ھۆیەوە كەسێك بە ناوی (ا. ا)، لە دایكبووی ساڵی 1944، كه خانەنشینی پێشمەرگە بوو، گیانی لهدهست داوه".
گوتیشی: "ژمارەیەك كەس لە رووداوەكە بریندار بوونە و نزیكەی 10 كەسیش لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس دەستگیر كراون".
وتەبێژی پۆلیسی سۆران، روونی كردەوە: "لە شەڕەكەدا چەك بەكار نەھاتووە".
گوتیشی: "ئێستا دۆخەكە كۆنتڕۆڵ كراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە".
ھ.م