به‌غدا سێ لیژنه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ئه‌و زانكۆیانه‌ی هه‌رێم دهنێرت كه دانیان پێدا نه‌نراوه
له چه‌ند ساڵی رابردوودا كراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق دان به ژماره‌یه‌ك زانكۆی حكوومی هه‌رێمی كوردستاندا بنێت، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا كراونه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سێ جار سه‌ردانی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقیان كردووه و سه‌ره‌نجام بڕیار درا، رێككاره یاساییه‌كان بگیرێنه به‌ر بۆ دانپێدانانی به‌غدا به زانكۆ حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی نووسراوێكی ره‌سمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، سێ لیژنه پێكده‌هێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و تاوتوێی پرسی شیاوییان بۆ ئه‌وه‌ی دانیان پێدا بنرێت ده‌كرێت.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك زانكۆی حكوومی كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دانیان پێدا نه‌نراوه.
زانكۆكانیش بریتین له ھەڵەبجە، راپەڕین، گەرمیان، سۆران، زاخۆ، کوردستان، زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی.
