ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمان داوای سزادانی سعوودییه ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له فرۆشتنی چه‌ك به سعوودییه بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعوودییه و ناچاری بكه‌ن پێشێلكارییه‌كانی دژ به مافی مرۆڤ بوه‌ستێنێت.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه ده‌ڵێن، له ماوه‌ی پشووی مانگی ئابی كۆنگرێسدا له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له فرۆشتنی چه‌ك به سعوودییه بكه‌ن و سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
سیناتۆری كۆمارییه‌كان، لینزی گراهام به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
پێشتر به هۆی ڤیتۆی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، سێ پرۆژه بڕیاری كۆنگرێس دژ به فرۆشتنی چه‌ك به عه‌ره‌بستان شكستیان هێناوه.
18 پڕۆژه یاسای دیكه گه‌ڵاڵه كراوون بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یانه‌وه فرۆشتنی چه‌ك به سعوودییه رابگیرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر