په‌رله‌مانی كوردستان 3ی ئاب پرۆژه یاسای رۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان په‌سند ده‌كات
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاساكه كرا
K24 – هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، پرۆژه یاسای دیاریكردنی رۆژی 3ی ئاب وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كرا و بۆچوونی په‌رله‌مانتارانی له باره‌وه یادداشت كرا.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو (3ی ئاب/ ئۆگستی 2019)، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی داگیركردنی شنگال، په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و پرۆژه یاسایه په‌سند بكات، كه له رێگه‌یه‌وه رۆژی 3ی ئاب، وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌ناسێنێت.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازی "بڕیارى دیاریكردنی رۆژی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی كۆمهڵكوژیى ئێزدییه‌كان" به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان كرا. دواتر په‌رله‌مانتاران بۆچوونی خۆیان له باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه خسته‌ڕوو.
رۆژی 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه‌دا، له سووریاوه په‌ڕیبوونه‌وه عێراق و مووسڵ‌یان داگیركردبوو، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شارۆچكه‌ی شنگال و داگیریان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ داگیركردنی شارۆچكه‌كه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئێزیدیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد و هه‌زارانی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و كۆمه‌ڵكوژ كران و زیاتر له سێ هه‌زار ئافره‌تی ئێزدیش كرانه كه‌نیزه‌ك و له بازاره‌كانی كۆیله فرۆشی له مووسڵ و ره‌ققه كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئامارێكی نوێی قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا یه‌ك هه‌زار 323 ئافره‌ت و یه‌ك هه‌زار و 585 پیاوی ئێزدی چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه و رزگار نه‌كراوون.
ده‌قی ئاماره‌كه:
- ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌س.
- ژماره‌ی ئاواره‌كان به هۆی په‌لاماری داعشه‌وه: 360 هه‌زار كه‌س.
- ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال: 1هه‌زار و 293 شه‌هید.
- ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك: 2 هه‌زار و 745 منداڵ.
- ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوون: 80 گۆڕی به كۆمه‌ڵن.
- ژماره‌ی مه‌زارگه و شوێنه ئاینییه‌كان كه ته‌قێندراونه‌ته‌وه: 68 مه‌زارگه.
- ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌ویان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: زیاتر به 100 هه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن.
- ژماره‌ی رفێندراوه‌كان: 6 هه‌زار و 417 كه‌س. ره‌گه‌زی مێ: 3 هه‌زار و 548 و ره‌گه‌زی نێر: 2 هه‌زار و 869 كه‌س.
- ژماره‌ی رزگاربووان له ده‌ستی داعش به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتییان: 3 هه‌زار و 509 كه‌س.
له‌و ژماره‌یه‌ش: هه‌زار و 192 كه‌سیان ئافره‌ت و 337 كه‌سیان پیاون.
كچانی منداڵ: یه‌ك هه‌زار و 33 منداڵ.
كوڕی منداڵ: 947 منداڵ.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن: 2 هه‌زار و 908 كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش یه‌ك هه‌زار و 323یان ئافره‌ت و یه‌ك هه‌زار و 585 كه‌سیان له ره‌گه‌زی نێرن.