بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ ژنێک لە سلێمانی کوژرا
پۆلیسی سلێمانی زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ لە گەڕەکی هوڵوبەی شاری سلێمانی، ژنێک کوژرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "توانرا تۆمهتبارێك بهناوی (ش، ق، ئـ) له دایكبوی ساڵی 1997 دهستگیر بكرێت".
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، تهرمی ژنهكه (ك، ح، ف) لهدایكبووی ساڵی 1993، رهوانهی پزیشكی دادوهری کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی پێنجشەممە لە سۆران، لەسەر مەتر و نیوێك زەوی، دوو دراوسێ بووە شەڕیان، لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و زیاتر لە 10 كەسیش برینداربوون.
H.J