سەرۆک بارزانی: ئەوەی داعش بەرامبەر شنگال کردی بە هەموو پێوەرێک جینۆسایده
سەرۆک بارزانی بۆ یادی جینۆسایکردنی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ یادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای هاوبەشیی هەولێر و بەغدا بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکات.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته و دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال".
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده و پێویسته له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته".
رۆژی 3/8/2014، شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر و به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه سه‌ربازییه‌ی سوپای عێراق له ناوچه‌كه‌دا جێیهێشتبوو، توانییان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ناوچه‌كه داگیر بكه‌ن و هه‌زاران ژن و منداڵ و پیاوانی ئێزدی رووبه‌ڕووی مه‌رگ و ئاواره‌بوون بكه‌نه‌وه.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
ڕۆژی سێی هه‌شت، یادی كارهساتكی ناخهه‌ژێن ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده و پێویسته له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته و دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ئیداره‌ی شنگال له‌ده‌ست خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بێت.
كاره‌ساتی شنگال درێژه‌ی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌یه كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون و گه‌لی ئێمه هه‌ر به زیندوویی مایه‌وه. جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین.
لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساته و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی له‌پێناو به‌رگریكردن و ئازادكردنه‌وه‌ی شنگالدا گیانی خۆیان به‌خشی.
مسعود بارزانی
H.J