"ئێران درێژە بە چالاکییە ئەتۆمییەکان دەدات"
ئێران: ده‌بێ وڵاتانی ئه‌وروپی بیر له چاره‌سه‌رێك بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختیکرده‌وه که بەبێ گوێدانە وڵاتە ئەوروپییەکان، به خێراییه‌کی زۆره‌وه درێژه بە چالاکییه ئەتۆمیەکانیان دەدەن.
حوسێن نه‌قه‌وی، گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌پێی سیاسه‌تی راگهیەندراو و به‌هێز و خێراییه‌کی زۆره‌وه درێژه بە چالاکییه ئەتۆمیەکانیان دەدەن.
نه‌قه‌وی راشیگه‌یاندووه، ئەوان درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له بواری چالاکی ئاشتیخوازانه‌ی ئەتۆمی ده‌بن، و وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌بێ بیر له چاره‌سه‌رێك بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه.
ھ.م