پهرلهمانی كوردستان: دهبێت حكوومهتی عێراق قهرهبووی ئێزدییهكان بكاتهوه
حکوومەتی هەرێمی کوردستان مۆنۆمێنێتكى تایبهت بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانی داعش دروست دەکات
K24 - ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان بە کۆی دەنگ، 3ی8ی2014 بە رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان ناساند، ئەو پێشنیازەش لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە کراوە.
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان دەڵێت، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، لیژنە پێک هاتووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەی ئێزديیەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و تەواوی ناوچە کوردستانیيەکان.
بەپێى پێشنیازە بڕیارەکەش، حکوومەتی عێراقی دەبێت قەرەبووی ئێزدیيەکان بکاتەوە.
پێشنیازەكه پێشتر لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە درابووە فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی پارتیش بە هەماهەنگیی فراکسیۆنەکانی دیکە خرایە بەرنامەی کارەوە.
پێشنیازه بڕیارەکە لە 5 ماددە پێک هاتووە، به شێوهیهكیش پهسهند كراوه، كه دهبێت حکوومەتی عێراق قەرەبووی ئێزییدەکان بکاتەوە.
به گوێرهی پێشنیازهكهش، قەرەبوو و ئیمتیازاتی ئێزدییەکان لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش مۆنۆمێنێتك دروست دەکات بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانی داعش و پاراستنیان، گفتوگۆش لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق پێک هێناوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی تاوانەکانی ئەنفال و جینوساید و کیمیاباران و تاوانەکانی داعش، لهگهڵ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان.
ئ. م