مهسرور بارزانی: بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییهكانی ئێزدییەکان ههموو ههوڵێك دهدهین
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی پێنجهم ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییهكان پهیامێكی بڵاو كردهوه
K24 - ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، به بۆنهی تێپهڕبوونی 5 ساڵ بهسهر داگیركردنی شنگال لهلایهن رێكخراوی داعش و جینۆسایدكردنی ئێزدییهكان، پهیامێكی بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بەهاوکاریی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کۆمەڵکوژیی شنگال".
ههروهها له پهیامهكهدا دهڵێت: "ئەمڕۆ یادی کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەکەینەوە، کاتێک پێنج ساڵ لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش شاری شنگال و دەوروبەرییان داگیر کرد و لە ئەنجامدا خەڵکی دەڤەرەکە بەتایبەتی خوشک و برا ئێزدییەکانمان، دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ و جینۆسایدکردن بوونەوە و بە هەزارانیان رفێندران و بە هەزارانیش ئاوارە و دەربەدەر بوون".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژه به نههامهتییهكانی ئێزدییهكان دهكات و دهڵێت: "ئێزدییەکان لە درێژایی مێژوودا رووبەڕووی دەیان فەرمانی قڕکردن بوونەتەوە، کە هەموویان دەچنە خانەی جینۆسایدکردن، دواترینیان کۆمەڵکوژیی شنگال بوو. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو کارەسات و قوربانیدانانەش. ئێزدییەکان هەمیشە بەرگرییان لە ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان کردووە و وەک بەشێکی رەسەنی گەلی کورد ماونەتەوە".
ههروهها له پهیامهكهدا هاتووه: "پێویستە لێرەدا ئاماژەش بە رۆڵی مەیدانی و فەرماندەیی راستەوخۆی جەنابی سەرۆک بارزانی و قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگە بکەین، کە بەوپەڕی ئازایەتییەوە شنگال و ھەموو ئەو دەڤەرانەیان ئازاد کرد، کە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیر کرابوون. هەروەها رۆڵی خەڵکی کوردستانیش لە هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەرز دەنرخێنین".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهشڵێت: "ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە خەمناکە دەکەینەوە، دەستخۆشیی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین بۆ دیاركردنی رۆژی 3ـی ئاب، وهك رۆژی جینۆساید و كۆمهڵكوژیى ئێزدییهكان. هەروەها کار دەکەین لە پێناوی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی شنگال و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگیی حکومەتی فیدرال و بەپێی دەستوور".
له كۆتایی پهیامهكهیدا هاتووه: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ زانینی چارەنووسی هەموو ئەو خوشک و برا ئێزدییانەی لە لایەن تیرۆریستانەوە رفێنراون و تا ئێستا ئازاد نەکراون. بە هاوکاریی دۆستەکانمان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش، کار بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە لە ئاستی جیھانی و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانیان دەکەین"
دهقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 5مین ساڵەی کۆمەڵکوژی شنگال
ئەمڕۆ یادی کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەکەینەوە، کاتێک پێنج ساڵ لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش شاری شنگال و دەوروبەرییان داگیرکرد و لە ئەنجامدا خەڵکی دەڤەرەکە بەتایبەتی خوشک و برا ئێزدییەکانمان، دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ و جینۆسایدکردن بوونەوە و بە هەزارانیان رفێندران و بە هەزارانیش ئاوارە و دەربەدەر بوون. ئێزدییەکان لە درێژایی مێژوودا رووبەڕووی دەیان فەرمانی قڕکردن بوونەتەوە کە هەموویان دەچنە خانەی جینۆسایدکردن، کە دواترینیان کۆمەڵکوژی شنگال بوو. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو کارەسات و قوربانیدانانەش. ئێزدییەکان هەمیشە بەرگرییان لە ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان کردووە و وەک بەشێکی رەسەنی گەلی کورد ماونەتەوە. پێویستە لێرەدا ئاماژەش بە رۆڵی مەیدانی و فەرماندەیی راستەوخۆی جەنابی سەرۆک بارزانی و قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگە بکەین کە بەو پەڕی ئازایەتییەوە شنگال و ھەموو ئەو دەڤەرانەیان ئازاد کرد، کە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیرکرابوون. هەروەها رۆڵی خەڵکی کوردستانیش لە هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەرز دەنرخێنین. ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە خەمناکە دەکەینەوە، دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین بۆ دیاریكردنی رۆژی 3ی ئاب، وهك رۆژی جینۆساید و كۆمهڵكوژیى ئێزدییهكان. بەهاوکاری هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدرالیش هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کۆمەڵکوژی شنگال. هەروەها کار دەکەین لە پێناوی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی شنگال و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی حکومەتی فیدرال و بەپێی دەستوور. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ زانینی چارەنووسی هەموو ئەو خوشک و برا ئێزدیانەی لە لایەن تیرۆریستانەوە رفێنراون و تا ئێستا ئازاد نەکراون. بە هاوکاری دۆستەکانمان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کار بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە لەئاستی جیھانی و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانیان دەکەین. سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی دەڤەری شنگال و هەموو شەهیدانی نیشتمان دادەنوێنین. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 3ی ئابی 2019