پەرلەمانی کوردستان پرسی دیاریکردنی رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان تاووتوێ ده‌كات

دەنگ لەسەر بڕیارەکە دەدرێت

K24 – هه‌ولێر:

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پێشینیازی بڕیاری "دیارکردنی رۆژی 03/08/2019 وەک رۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان" دەستی پێ کرد.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 1/8/2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازی دیاریکردنی رۆژێک بۆ کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کرد و ئەمڕۆش سێیەم خوێندنەوەی بۆ دەکات.

رۆژی 3/8/2014، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و بە هۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنی ئێزدیش لەلایەن داعشەوە رفێندران، بە گوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەی رفێندراوانی ئێزدیش، تا ئێستا چارەنووسی 2 هەزار و 908 کچ و ژنی ئێزدی دیار نییە.