نێچیرڤان بارزانی و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كێشەی ئاوارەكانی شنگال تاووتوێ دەكەن
"هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ساڕ‌ێژ بكرێت"
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، سەقامگیریی ناوچەكە و چارەسەری كێشەكانی ئاوارەكانی شنگال تاووتوێ دەكەن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پلاسخارت باسی له سه‌ردانی مه‌یدانیی خۆی بۆ ده‌ڤه‌ری شنگال، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه كرد و ئاماژه‌یشی به گرنگیی جێگیركردنی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/8/2019، له دهۆك به‌ڕێوه چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ساڕ‌ێژ بكرێت و له‌م باره‌یه‌وه رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی به پێویست زانی.