پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بڵاودەکاتەوە
تۆمەتبارەکە تەقەی لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک کردووە و رفاندوویەتی
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکییان دەستگیرکردووە کە هاووڵاتییەکی رفاندووە و تەقەشی لەهێزەکانی پۆلیس کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی به‌مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات كه ئۆتۆمبێلێک له‌جۆری (شۆفرلێت - تاهو - ڕه‌نگ ڕه‌ش) ته‌قه‌ی لە ئۆتۆمبێلێک كردووه له‌جۆری (تویتا - كامری - رەنگ سپی)و دواتر شۆفێره‌كه‌ی رفاندووه".
ئاشکراشیکردووە: "پۆلیس لە کاتی دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە دوای کەوتوون، بەڵام تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە".
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە: " توانرا شۆفێره تۆمه‌تباره‌كه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوو ده‌ستگیر بکرێت و كه‌سه فڕێنراوه‌كه‌ش ئازاد بکرێت".
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیس:
به‌تۆمه‌تی ڕفاندنی كه‌سێك مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی فریاكه‌وتن تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌وی رابردو هاوڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی به‌مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات كه ئوتومبیلێك له‌جۆری (شۆفرلێت - تاهو - ڕه‌نگ ڕه‌ش) ته‌قه‌ی له‌ئوتومبیلێك كردووه له‌جۆری (تویتا - كامری - رەنگ سپی)و دواتر شۆفێره‌كه‌ی ڕفاندووه.
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئوتومبیله تاهۆکه‌یان دۆزییه‌وه، له‌شه‌قامی 60 مه‌تری به‌ره‌و شه‌قامی پاركی ئازادی دوای كه‌وتن‌و داوای خۆڕادەستكردنیان لێکرد، به‌ڵام شۆفێره تۆمه‌تباره‌كه خۆی ڕاده‌ست نەکردو به‌ره‌و چواڕ ڕیانی سه‌رچنار دەرۆی بتەقەکردن لەهێزەکەی پۆلیس.
دواتر له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی شكار بازگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه دانرا، به‌ڵام تۆمه‌تبار به‌ئوتومبیله‌كه‌یه‌وه خۆی کێشا به‌ئوتومبیلی مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیسداو به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كارمه‌ندێكی پۆلیس برینداربون‌و له‌ئێستادا باری ته‌ندروستیان جێگیره، هه‌روه‌ها زیانیش به‌ر ئوتومبیله‌كه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن كه‌وت.
هه‌ر له‌وێدا توانرا شۆفێره تۆمه‌تباره‌كه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا بو ده‌ستگیر بکرێت‌و كه‌سه فڕێنراوه‌كه‌ش ئازادكرا. ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه.
ئه‌و هاوڵاتییه‌ی له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كانه‌وه ڕفێنرابو سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان تۆماركردوه.
تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی شاری سلێمانین‌و له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ب، ع، ع – م، ع، ج) به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
H.J