ئێران ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگرێكی دیكه‌ی بیانی‌دا ده‌گرێت
تیمی ده‌ریاوانی كه‌شتییه‌كه له 7 كه‌س پێكهاتوون و ده‌ستبه‌سه‌ركراون
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سوپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی نه‌وتهه‌ڵگری بیانی له نزیك دوورگه‌ی فارسی له ئاوه‌كانی كه‌نداو راگه‌یاند، كه به گوته‌ی خۆیان، كه‌شتییه‌كه به‌نزینی به قاچاخ ده‌برد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی سه‌ر به سوپای پاسداران، دوای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و كه‌شتییه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه، كه‌شتییه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌نده‌ری بوشه‌هر له باشووری ئێران.
سوپای پاسداران دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و كه‌شتییه كه بڕی 800 هه‌زار لیتر به‌نزینی هه‌ڵگرتبوو، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له به‌نده‌ری بوشه‌هر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی كه له كه‌شتییه‌كه‌دا بووه، له پارێزگای بوشه‌هر راده‌ستی كۆمپانیای نیشتیمانی بۆ نه‌وت و وزه كراوه.
ره‌مه‌زان زیراهی، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی دووه‌م له هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه‌دا گیرابوو و تیمه ده‌ریاوانییه‌كه‌شی كه له 7 كه‌س پێكهاتوون، راگیراون، گوتیشی: ئه‌و كه‌شتییه به‌نیاز بوو سووته‌مه‌نییه‌كه بگوازێته‌وه بۆ وڵاتێكی كه‌نداو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكرا بكات، كه خاوه‌نداری كه‌شتییه‌كه ده‌كات.
زیراهی جه‌ختی كرده‌وه، سوپای پاسداران له كه‌نداو له‌سه‌ر به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و له هه‌ر هه‌نگاوێكیش له‌و پێناوه‌دا سڵ ناكاته‌وه و له‌سه‌ر چاودێریكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌شتیانه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له ئاوه‌كانی كه‌نداو هامشۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو ئاشكراكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ به قاچاخبردنی نه‌وت و وزه ده‌درێن.
ئه‌مه له كاتێكدایه وێڕای بوونی ئاڵۆزی له نێوان تاران و واشنتن، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا گرژییه‌كانی نێوان ئێران و به‌ریتانیاش به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی هه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئه‌و دیكه‌یاندا ئاڵۆزتر بوونه و، سه‌ره‌تا به‌ریتانیا له گه‌رووی جه‌به‌ل تارق ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی‌دا گرت، كه به گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌نده‌ن، كه‌شتییه ئێرانییه‌كه سه‌رپێچی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و نه‌وتی بۆ سووریا ده‌گواسته‌وه، دواتر وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ئێرانیش له گه‌رووی هورمز ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی به‌ریتانیدا گرت، هه‌رچه‌نده به‌ریتانیا داوای له ئێران كرد ده‌ستبه‌جێ كه‌شتییه‌كه‌ی ئازاد بكات، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی دووپاتی ده‌كاته‌وه، تا به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كه‌ی ئازاد نه‌كات ئه‌و داواكاریه‌ی له‌نده‌ن جێبه‌جێ ناكات، له به‌رامبه‌ریشدا له‌نده‌ن ره‌تی ده‌كاته‌وه كه‌شتییه ئێرانییه‌كه ئازاد بكات، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، كه‌شتییه ئێرانییه‌كه به گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ سووریا، سه‌رپێچی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزای ئابووری به‌سه‌ر سووریادا سه‌پێنراوه.
H.B