كریستیانه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بیر له كۆچكردن ده‌كه‌نه‌وه
چاوەڕوانی دەرفەتێکن تاوەکو عێراق به‌جێبهێڵن
K24 – هه‌ولێر:
جۆزیف سلێوا، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە پێکهاتەی کرستیانەکان رایگەیاند، کرستیانەکانی عێراق بەردەوام بیر لە کۆچ کردن بۆ دەرەوەی وڵات دەکەنەوە، به‌رده‌وام چاوەڕوانی دەرفەتێکن تاوەکو عێراق به‌جێبهێڵن.
جۆزیف سلێوا، ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای ساڵی 2003ه‌وه حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق حکوومەتی تائیفی بوون. تەنیا بیریان لای ئەو کارانە بووە، کە پەیوەندیان بە پرسە مەزهەبی و تائفییەکان هەبووە.
سەرەڕای هەوڵەکانی ڤاتیکان بۆ رازیکردنی کرستیانەکان تا له عێراق بمێننه‌وه و كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا نه‌كه‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیاتر لە سێ بەشی کریستیانەکان عێراقیان به‌جێهێشتووە و بەرەو وڵاتانی دیکە کۆچیان کردووە.