به‌حرێن له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا
هه‌ولێر بۆ به‌حرێن بووه خێر و به‌ره‌كه‌ت
له جامی رۆژئاوای ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرین بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا و 3 خاڵی له ئوردن وه‌رگرت.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتی جامی رۆژئاوای ئاسیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4 ئابی 2019، له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن و ئوردن به‌یه‌ك گه‌یشتن، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له خوله‌كی 68ـی گێمی دووه‌م ئیسماعیل عه‌بدوله‌تیف به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێنی تۆمار كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن به‌م سه‌ركه‌وتنه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت، هه‌ر ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 10:30 به كاتی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری سعوودیه و كوێت رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه، به‌حرێن و سعوودییه له كاتژمێر 7:30، پاشان كوێت و ئوردن له كاتژمێر 10:30 به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
عێراق میوانداریی نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی رۆژئاوای ئاسیای كردووه كه به به‌شداریی 8 وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م پێكهاتووه له (عێراق، یه‌مه‌ن، سوورپا و لوبنان) كه یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كرێن، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م پێكهاتووه له (سعوودییه، به‌حرێن، ئوردن و كوێت) یارییه‌كانیان له‌سه‌ر داواكاری خۆیان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
