به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی زانیاری له‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به تاران ده‌دات
"له نزیكه‌وه چاودێری جموجووڵی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
نه‌سر شه‌مه‌ری، وته‌بێژی گروپی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دووپاتیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌كه‌یان چاودێری سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات، كه ژماره‌یان له سه‌رانسه‌ری وڵات 11 بنكه‌یه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵده‌ری ئێرانی بڵاویكرده‌وه، شه‌مه‌ری له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، راوێژكاری فه‌رمانده‌ی باڵای كاروباری سه‌ربازی ئێران له تاران گوتی: "بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق چالاكی به‌رچاو ئه‌نجام ده‌ده‌ن.. چه‌ند وێنه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌سته، پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ك به داعش ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بزووتنه‌وه‌كه‌یان چه‌ند كرده‌یه‌كی هه‌واڵگری له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال و به درێژایی هێڵی سنووری نێوان عێراق و سووریا ئه‌نجام ده‌دات".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مریكا 11 بنكه‌ی سه‌ربازیی فه‌رمی له‌سه‌ر خاكی عێراق هه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كه له‌و بنكانه جێگیركراون، له ئێستادا 11 هه‌زار سه‌ربازن".
له به‌رامبه‌ریشدا ره‌حیم سه‌فه‌وی جه‌ختی كرده‌وه، "ئێران و عێراق ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، به‌رگریكردن له ئێران به‌رگریكردنه له عێراقیش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌رگریكردن له به‌غدا وه‌ك ئه‌وه وایه به‌رگری له تاران بكه‌یت.. چاره‌نووسمان یه‌كه و سه‌ركه‌وتنی عێراقییه‌كان سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه هۆشداریشیدا، "ئیسرائیل له به‌هێزبوونی په‌یوندی نێوان ئێران و عێراق ده‌ترسێت و هه‌میشه هه‌وڵی لێك دوورخستنه‌وه‌مان ده‌دات".
پێشتر كۆشكی سپی ناوی هه‌ریه‌ك له گروپه‌كانی نوجه‌با، حزبوڵاێ عێراقی و عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی خستووه‌ته لیستی گروپه تیرۆریستییه‌كان.
H.B