كریستیانۆ له نوێترین دیمانه‌یه‌دا نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
كریستیانۆ حه‌زی ده‌كرد هاوشانی كێ یاری كردبا؟
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دیمانه‌یه‌كدا نهێنی ئاهه‌نگی گۆڵكردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ناوی ئه‌و یاریزانه‌ش ده‌دركێنێت كه خۆزگه‌ی ده‌خواست هاوشانی یاری كردبا، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر یاریزانی تۆپی پێ نه‌بام، حه‌زم ده‌كرد له بواری سینه‌ما و نماییشی جلوبه‌رگ كارم كردبا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆكه‌ر له یوتیووب، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه حه‌زی ده‌كرد هاوشانی ئۆزیبیۆی هاونیشتیمانی كۆچكردووی یاری كردبا، ده‌شڵێت: ئۆزیبیۆ یه‌كێكه له باشترین ڕه‌مز و ئه‌ستێره‌كانی مێژووی تۆپی پێی پورتوگال، خۆزگه‌م ده‌خوازت هاوشانی ئه‌و یاریم كردبا.
كریستیانۆ له وه‌ڵامێكی دیكه‌دا له باره‌ی نهێنی ئاهه‌نگگێرانی گۆڵه‌كانی، ده‌ڵێت: هیچ نهێنییه‌ك له‌پشت ئه‌و شێوازه‌ی من نییه، بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌مریكا له دژی چێڵسی یاریم كرد، كاتێك گۆڵم كرد به خێرایی ڕامكرد و بازم دا و خۆم به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵدا، ئه‌وه‌ش هانده‌رانی دڵخۆش كرد، بۆیه له‌و رۆژه‌وه به‌رده‌وام بووم.
كریستیانۆ له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر یاریزانی تۆپی پێ نه‌با، حه‌زی ده‌كرد له بواری نماییشی جلوبه‌رگ و فیلم و سینه‌ما به‌شداری كردبا، ده‌شڵێت: زۆر حه‌زم له سه‌یركردنی فیلمی دیكیۆمێنتارییه، هه‌رچه‌نده دڵنیاش نیم ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وتبام سه‌ركه‌وتوو ده‌بووم یان نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من هه‌وڵ بۆ هه‌ر شتێك بده‌م ده‌توانم به ئامانجه‌كه‌م بگه‌م.
كریستیانۆ ڕه‌تی كرده‌وه له نێو نزیكه‌ی ئه‌و 700 گۆڵه‌ی كردوویه‌تی یه‌كێكیان به جوانترین گۆڵی ژیانی وه‌رزشی خۆی هه‌ڵبژێرێت، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: لای من جوانترین گۆڵ، ئه‌و گۆڵه‌یه كه هێشتا تۆمارم نه‌كردووه، چونكه من سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی خۆمم پێ گرینگ و نایابن.