به‌ فه‌رمی لیڤه‌رپوول گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی نوێی راگه‌یاند

لیڤه‌رپوول ئه‌م یاریزانه‌ی به‌بێبه‌رامبه‌ر گواسته‌وه‌

لیڤەرپوول بەفەرمی گواستنەوەی ئادریان سان میگوێلی گۆڵپارێزی وێستهام یونایتدی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ شوێنگرەوەی سیمۆن مینۆلێ كه‌ دوای 9 ساڵ ریزەکانی یانەی لیڤه‌رپوول جێهێشت و بۆ خولی به‌لجیكا گه‌ڕایه‌وه‌، ئادریان سان میگوێلی گۆڵپارێزی وێستهام یونایتدی بێبەرامبەر بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ئادریانی 32 ساڵان کۆتایی وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ وێستهام یونایتد کۆتاییهات و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەکردبوو، تاکو ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول واژووکرد، کە دەبێتە یەدەگی ئەلیسۆن بێکەری گۆڵپارێزی بڕازیلی یانەکە.