ئه‌مه‌ریكا: ئۆپه‌راسیۆنی تاكلایه‌نانه‌ی توركیا له سووریا قه‌بووڵ ناكه‌ین
"هیچ كرده‌یه‌كی تاكلایه‌نانه جێگه‌ی قه‌بوڵ نییه"
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپه‌راسیۆنی تاكلایه‌نانه‌ی توركیا، له دژی هێزه كوردییه‌كان له سووریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رێگری لێده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵ فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، واشنتن به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه، له هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌وجۆره، گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره راده‌گرن.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "شتێكی روونه كه هه‌ر جموجۆڵێكی تاكلایه‌نه (له‌لایه‌ن توركیاوه)، قه‌بووڵنه‌كراوه".
ئه‌مه‌ریكا و توركیا سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان)، له گفتوگۆدان و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و توركياش رایده‌گه‌یه‌نێت نیازی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌یه به ته‌نها.
ئ. م