ئەردۆغان ھەڕەشەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی نوێ دەكات
"توركیا قۆناخی نوێی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) لە سووریا دەست پێدەكات"
K24 - ھەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "توركیا قۆناخی نوێی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) لە سووریا دەست پێدەكات.
سەرۆك كۆماری توركیا، گوتیشی: "پێویستە ترەمپ رێگە نەدات پەیوەندیی نێوان توركیا و ئەمەریكا تێكبچێت".
ئەوە لەكاتێكدایە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپه‌راسیۆنی تاكلایه‌نانه‌ی توركیا، له دژی هێزه كوردییه‌كان له سووریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رێگری لێده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵ فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، واشنتن به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه، له هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌وجۆره، گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره راده‌گرن.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "شتێكی روونه كه هه‌ر جموجۆڵێكی تاكلایه‌نه (له‌لایه‌ن توركیاوه)، قه‌بووڵنه‌كراوه".
ئه‌مه‌ریكا و توركیا سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان)، له گفتوگۆدان و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ھ.م