بهشێكی حهشدی شهعبی پابهندی بڕیارهكهی عادل عهبدولمههدی نابێت
لێژنهی ئاسایش و بهرگری پابهندنهبوونی حهشد به بڕیاری سهرۆك وهزیران به یاخیبوون دادهنێت
K24- ههولێر:
ئەندامێکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەو لیوایەی حەشدی شەعبی کە لە مووسڵ ملکەچی بریارەکەی سەرۆك وەزیران نەبووه بۆ کشانەوە، بە یاخیبوو لە قەڵەم دەدرێت و پشتکردنی ھەندێك لایەنە لەو بەلێنانەی کە بەسەرۆك وەزیرانیان دابوو، ھەندێك لە ھۆزەکانی موسڵیش بە باشی دەزانن كه نابێت ھیچ ھێزێك لە بڕیارەکانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەربچێت.
لیوای ٣٠ی سەر بە حەشدی شەعبی، کە لە دەشتی نەینەوا جێگیره، پشتیان لەو بریارهی سەرۆك وەزیرانی عێراق کردووه، کە داوای کردبوو لەو شوێنە بگوازرێنەوە، لە کاتێکدا تەواوی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە حەشدی شەعبیشەوە، دەبێ لەژێر فەرمانی سەرۆك وەزیران بن، لهمبارهشهوه ناسر ھەرکی، ئەندامی لێژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ھەر ھێزێك لە بڕیاری سەرۆك وەزیران دەربچێت، بە یاخیبوون لە قەڵەم دەدرێت و پێویستە سزا بدرێت.
بەشێك لە ھۆزه عهرهبهكان لهو باوهڕهدان، ئەو رهفتارهی حەشدی شەعبی، دۆخی مووسڵ ئاڵۆزتر دەکات، ئەگەر بە زوویی چارەسەر نەکرێت، رەنگە شەڕی مەزھەبی لە شارەکە ھەڵبگیرسێت، بۆیە ئەوان پشتگیری بریارەکانی سەرۆك وەزیران دەکەن و بە پێویستیشی دەزانن، ھەر ھێزێك لە ژێر ھەر ئاڵا و رەنگ و ناوێك بێت، ملکەچی ئەو فەرمانانە بن، کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقهوه دەردەچن.
شێخ حاتەم جبووری، یهكێك له شێخهكانی هۆزی جبوور دهڵێت: " ئێستا دۆخی مووسڵ باش نیە، لەهەمانکاتدا ئێمە وەك سەرۆك هۆزەکان، پشتگیری لە بڕیارەکانی سەرۆك وەزیران دەکەین، چونکە حکوومەتێکی خاوەن سەروەریمان ههیه و بڕیارەکانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش بڕیاری بەجێن، بۆیە نابێت ئەم پشێوی و خۆپیشاندانانە بکرێن، پێویستیش دەکات سەرجەم بڕیارەکانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ بکرێن، هەر لایەنێك دژی حکوومەت یان سوپا بووەستێتەوە و دەستدرێژی بکەنە سەری، رەتیدەکەینەوە".
ماوەیەک پێش ئێستا بە بریارێك، ھاوشێوەی ھێزەکانی دیکەی عێراق، حەشدی شەعبی خرایە ژێر فەرمانەکانی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام ھەر زوو لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی، لە بڕیارهکهی سەرۆك وەزیران دەرچوون و دژی بڕیارەکەش رێگای ھەولێر - موسڵ، موسڵ - شێخان و موسڵ - باشیکیان داخست، کە ٣ رێگای سەرەکی شارەکەن.
H.B