پلانداڕێژه‌ری ده‌ربازكردنی ژماره‌یه‌ك بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له به‌غدا ده‌ستگیركرا
15 زیندانیی له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له زیندان قوتار كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 8/8/2019، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رایانگه‌یاند: "پلانداڕێژه‌ری قوتاركردنی ژماره‌یه‌ك بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له گرتووخانه‌ی قه‌نات له به‌غدا رایانكرد ده‌ستگیركراوه.
كه‌ناڵی نیمچه فه‌رمی ئه‌لعێراقییه بڵاویكرده‌وه كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پلانداڕێژه‌ی ئه‌و راكردنه به كۆمه‌ڵه‌ی گرتووخانه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه ئاشكرا نه‌كرد".
له‌لای خۆیه‌وه لیوا سه‌عد مه‌عن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گووتی: "به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، 8 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ فه‌رمانی له‌باره‌ی تێوه‌گلاوان له هاوكاریكردنی ئه‌و زیندانییه هه‌ڵاتووانه ده‌ركردووه و 5 ئه‌فسه‌ر و 3 كارمه‌ندی به‌و هۆیه‌وه له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه".
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو 15 زیندانیی له گرتووخانه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا رایانكرد و له ڤیدیۆیه‌كیشدا ده‌ركه‌وت، كارمه‌نده ئه‌منییه‌كان به جلوبه‌رگی ژێره‌وه و بێ چه‌ك له ژووره‌كان دێنه ده‌ره‌وه و زیندانییه‌كانیش به كۆمه‌ڵ راده‌كه‌ن.