کونسوڵی بەریتانیا بۆ مەسرور بارزانی: پیرۆزبایی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەت لێدەکەم
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزیایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە.
کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، "خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە".
وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گشت کەرتەکاندا تاوتوێ کرا. کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ، پیرۆزبایی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە سەرۆکی حکوومەت کرد".