به‌غدا داوایه‌كی ئه‌وروپاییه‌كانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی چه‌كدارانی داعش ره‌تكرده‌وه
به‌غدا له‌و چه‌كداره بیانیانه‌ی داعش خۆشنابێت
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، به‌غدا له‌و چه‌كداره بیانیانه‌ی داعش خۆشنابێت، كه له دادگا سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
له عێراق ژماره‌یه‌ك چه‌كداری فه‌ره‌نسی داعش، له لایه‌ن دادگاوه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه ده‌كرێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی گوتیشی: ئه‌و سزایانه بڕیاری یاسایی و دادوه‌رین و ئێمه رێز له بۆچوونی ئه‌وروپاییه‌كان ده‌گرین، كه داوا ده‌كه‌ن، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌و پرسه‌دا جیاوازین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان مكوڕن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و هاووڵاتیانیان، ئێمه‌ش سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و یاساكانی خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانمان بپارێزین.
دووپاتیشیكرده‌وه، یاسا رێگه به ده‌وڵه‌ت نادات بڕیاری له‌سێداره‌دان بگۆڕێت و ئه‌و چه‌كداره فه‌ره‌نسیانه له سزای له‌سێداره‌دان بپارێزێت.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌غدا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر 11 چه‌كداری فه‌ره‌نسیدا سه‌پاندووه و 3 چه‌كداریش به زیندانی هه‌تا هه‌تایی حوكمدراوون، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره فه‌ره‌نسای نیگه‌ران كردووه و داوا ده‌كات سزاكان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشدا جێبه‌جێ نه‌كرێت.