چیرۆكی ئهو منداڵهی بههۆی یاری ئاگرینهوه گیانی لهدهستدا
دایك و باوكی ئهنهس داوای قهدهغهكردنی بازرگانیكردن به یارییه ئاگرینهكان دهكهن
K24- گهرمیان:
لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، لە ناحیەی ڕزگاری دەڤەری گەرمیان، بەھۆی یاری ئاگرینەوە دوو منداڵ بەشی زۆری جەستەیان دەسووتێت و دوای 7 ڕۆژ مانەوەیان لە نەخۆشخانەی سلێمانی، یەکێك لە منداڵەکان بەناوی ئەنەسی تەمەن 7 ساڵان گیانی لهدهستدا.
دایك و باوکی ئەنەس داوا دەکەن، کەس بازرگانی بەو یاریە ئاگرینانەوە نەکات، بۆ ئەوەی ھیج دایك و باوکێكی دیكه وەك ئهوان ئێمە جەرگ سووتاو نەبن.
ئەگەر چی بەردەوام پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکان داوا دەکەن، ھیچ کەسێك بازرگانی بە یاریە ئاگرینەکانەوە نەکات، چونکە رووداوی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە، عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێ: لێکۆڵینەوە لەسەر گیانلەدەستدانی ئەنەس بەردەوامە، بۆ ئەوەی بگەنە دەرەنجامێك، کە بزانن یاریە ئاگرینەکانی لە کوێ کڕیوە و فرۆشریارەکەی ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
ساڵانە لەھەرێمی کوردستان بەتایبەتیش لە كاتی بۆنە و ئاھەنگەکان چەندین کەس بەھۆی یارییە ئاگرینەکانەوە دەبنە قوربانی یان کەم ئەندام دەبن.
H.B