ھۆشداری لە داڕمانی ئابووری عێراق دەدرێت
ئاماژه‌كان مه‌ترسیدارن
K24- هه‌ولێر:
ڕێکخراوی ئۆنکتاد بۆ گەشەپێدانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ھۆشداری لە داڕمانی ئابووری عێراق دەدات و باس لەوە دەکات، لە ماوەی ٧ ساڵدا عێراق بەھۆی ئەو کێشە سیاسی و ئەمنیانەی ھەیەتی، ٣6 ملیار دۆلار زیانی پێ گه‌یشتووه، ئه‌مه وێڕای ئه‌و قەرزانەی کە بۆ وەبەرھێنان كردوویەتی و جێبەجێشی نەكردوون.
به‌شێك له په‌رله‌مانتاری عێراقیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، بەردەوامی کێشەی تایفی و ئەمنیەکان لە عێراق کێشە ئابووری و قەرزەکانی عێراق بەرە و ھەڵکشان دەبات.
له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: عێراق به‌و قه‌رزانه‌ی دوای ساڵی 2003 كردوویه‌تی، نەيتوانیوە وڵات بەرەو قۆناخێكیی پێشکەوتوو ببات، به پێچه‌وانه‌وه شەڕی به‌رده‌وامی تایفی و ململانێی سیاسی، عێراق بەرەو ئایندەیەکی نادیار دەبات.
ئابوری ناسانیش پێیان وایە، دۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه بەم شێوەیە بەردەوام نابێت و دوو ئەگەريان بۆى داناوه و له‌مباره‌یه‌وه هۆشمه‌ند ره‌فیق، ئابووریناس ده‌ڵێت: یان دۆخه‌كه عێراق بەرەو ھەڵوەشانەوەیەکی مەترسیدار دەبات، یانیش ڕاپەڕینێکی سەرتاسەرى لە ناوەڕاست و خواروی ئه‌و وڵاته دێته ئاراوه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕاپۆرتێکی ڕێخراوی ئۆنکتاد بۆ گەشەپێدان سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان، تەنیا لە ماوه‌ی ساڵێكدا بە ھۆی ناجێگیری سیاسی و بەردەوامی ململانێکان، عێراق ٤.٨٨٥ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
ھەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٨ بەھۆی بەردەوامی جەنگ، توندوتیژی و ململانێ تایفیەکان، ٣٦ ملیار دۆلار زیان بەر ئابووری عیراق کەوتووە، كه تائێستاش ئەم زیانانە بەردەوامن.
H.B