به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پارێزگای بابل 39 كه‌س برینداربوون
به ڤیدیۆ.. بازاڕه‌كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕێكی قه‌زای موسه‌یبی پارێزگای بابل، 39 كه‌س برینداربوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بازاڕه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا ته‌نها برینداران گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، كه ژماره‌یان 39 كه‌سه و تا ئێستا حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه تۆمارنه‌كراوه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌كه و بریندارانیش گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
ئ. م