عێراق.. كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شد و سوپا ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان
دوای بۆردومانه‌كه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ش حه‌شد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی ده‌ركرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق تاووتوێی ژماره‌یه‌ك پێشهاتی تایبه‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كان كرد و تیایدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه نابێت هیچ فڕۆكه‌یه‌ك بەبێ بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له ئاسمانی عێراق بفڕێت.
هاوكات بڕیاریش درا، به گواستنه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و رێوشوێنی پێویستیش له‌و باره‌وه بگیرێته‌به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراقدا هاتووە، وه‌زاره‌تی به‌رگری پلان و رێوشوێنی پێویست بۆ چه‌كداركردن و پێشخستنی هێزی ئاسمانی به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی دۆخی ئێستا و داهاتوو ده‌گرێته‌به‌ر.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌ت به‌رپرسه له پاراستنی ته‌واوی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له نێویشیدا، حه‌شدی شه‌عبی.
رۆژی 20ی ئاب، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له به‌له‌د له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومان كرا و ئه‌وه‌ش مشتومڕێكی زۆری له ناوخۆی عێراق به دوای خۆیدا هێناوه.
ئ. م