خه‌ڵكی مووسڵ داوای خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن
سیروان رۆژبه‌یانی، له رێگه‌ی كوردستان24 به‌ڵێنی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
دانیشتووانی مووسڵ گله‌یی و گازنده ده‌كه‌ن له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به تایبه‌تیش خراپی كه‌رتی ته‌ندروستی، له به‌رامبه‌ردا جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا، سیروان رۆژبه‌یانی، له رێگه‌ی كوردستان24 به‌ڵێنی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له شاره‌كه و باری گوزه‌رانی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌دات و داواكاره وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی عێراقیش به‌ده‌م داواكارییهكانهوه بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ خالید ئیسماعیل، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له مووسڵ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیان، رۆژانه 25 خێزان ماڵه‌كانیان به‌جێ دههڵێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی 18 مانگی رابردوودا، تێبینی كۆچێكی پێچه‌وانه له مووسڵه‌وه به‌ره‌و كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كراوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعش له كۆتایی 2017، 72 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه پارێزگای نه‌ینه‌وا.