ئاوارهكان دووبارە دهگهڕێنهوه كهمپهكانی ھەرێمی كوردستان
ئەمساڵ نزیکەی 850 خێزان دووبارە گەڕاونەتەوە ناو کەمپەکان
K24 - ھەولێر
یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئیدارەی کەمپەکانی سنووری ھەرێمی کوردستان، دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ ناو کەمپەکان، تەنھا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی 850 خێزان دووبارە گەڕاونەتەوە ناو کەمپەکان.
کوردستان24 چیرۆکی ھەڵاتنی ئافرەتێك و چوار منداڵەکەی لە کەمپی نەمرودی سنووری پارێزگای سەلاحەدین دەگێڕێتەوە، كه چۆن بههۆی مامەڵەی خراپی چەکدارەكانی حەشدی شەعبی سێ كهمپ جێدههێڵێت و دهگهڕێتهوه ههرێمی كوردستان.
زەینەب حاج و چوار منداڵەکەی لەدوای ئاوارەبوونیان لە مووسڵ بەھۆی شەڕی داعشەوە دەچێتە کەمپی جەدحە و پاشان بۆ کەمپی سەلامیە و دواجار دەچێتە کەمپى نەمرود، بەڵام بەھۆی مامەڵەی خراپی چەکدارانی حەشدی شەعبی ھەرسێ کەمپەکە بەجێدەھێڵت و روودەكاتەوە هەرێمى كوردستان.
زەینەب دەڵێت: "لەبەر ئەوەی لێرە دڵمان ئاسودەییە و ئەمنیەت ھەیە لەوێ ھەڵھاتوین ە ھاتووینەتە ئێرە".
بەگوێرەی ئامارێك كە دەست كوردستان24 كەوتووە، لە ماوەی 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی 850 خێزان دووبارە گەڕاونەتەوە ناو کەمپەکانی حەسەنشام و خازر. ەۆژانە زیاتر لە 20 خێزان لە کەمپەکانی دەوروبەری سەلاحەدین و مووسڵ و کەمپەکانی دیکەوە روو لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
لەکۆی ملیۆنێک و 700 ھەزار کەس، کە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون تەنھا 900 ھەزار کەس گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، ئەمە جگە لەوەی لەو ژمارەیش کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، بەشێکی زۆریان دووبارە لەبەر نا سەقامگیری ئەمنی گەڕاونەتەوە ناوکەمپەکانى سنوورى ھەرێمی كوردستان.
ھ.م