چاوشئۆغڵۆ: پێویستمان به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌یه
به‌دوای جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی (F-35)ی ئهمهریكیدا ده‌گه‌ڕێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به فڕۆكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه و به‌دوای جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی (F-35)ی ئهمهریكیدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا رازی نه‌بوو ئه‌و فڕۆكانه بداته توركیا.
چاوشئۆغڵۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه دوێنێ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا ئیستۆنییهكهی ئه‌نجامیدا راشیگه‌یاند، توركیا نه‌یتوانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه ناچار بوو په‌نا به‌رێت بۆ رووسیا و سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی لێ بكڕێت.
روونیشیكرده‌وه، توركیا هاوبه‌شه له پرۆگرامی فڕۆكه‌ی ئێف35ی ئه‌مه‌ریكیی و وڵاته‌كه‌ی هه‌ندێك به‌شی ئه‌و فڕۆكه‌یه درووست ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌و فڕۆكانه‌ی به ده‌ست بگه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 1 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته پڕۆژه‌كه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئێف35 هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌ده‌ست نه‌گه‌ن، ناچار ده‌بێت به دوای جێگره‌وه‌یاندا بگه‌ڕێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ڕ