پێشانگەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە هەولێر کرایەوە
ئهڵمانییهكان له ههولێر زۆرترین هاوبهشی بازرگانیان ههیه
K24 – ههولێر:
بە بەشداری زیاتر لە 30 کۆمپانیا، گەورەترین پێشانگەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە شاری هەولێر کرایەوە.
نهسرین خهلیل، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە رایگهیاند، کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا هاوبەشی زۆر باشیان لە هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە.
گوتیشی: پێم وایە کۆمپانیاکان ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بوون هاوبەشی زۆر باشیان دۆزیەوە چونکە پێشتر هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی کرا بوو، ئەوان زیاتر لە 400 کارسازیان بۆ پێشانگاکە بانگهێشت کردبوو کە لە دهۆک و مووسڵ و کەرکووکیش هاتبوون.
هەرێمی کوردستان لە رووی ئابوورییەوە هاوبەشێکی ستراتیجی ئەڵمانیایە، لێرە خواستی زۆر لەسەر کەلوپەلی جیاواز هەیە و بەرەوپێشچوونێکی بەردەوامیش لێرە بەدی دەکرێت.
بۆ پڕکردنەوەی خواستەکان کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بەرهەمی جیاوازە و فرە چەشنیان هەیە و دەتوانێت خواستی بازار پڕ بکاتەوە.
وەزیری پێشەسازی و وزەی هەرێمی کوردستان، كهمال موسلیم، لهو بارهیهوه بۆ كوردستان24 گوتی: حکوومەت بە مەبەستی جێگیرکردنی ئابووری و گەشەپێدانی زیاتر، ئاسانکاری زیاتر بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەکات.
هەرێمی کوردستان چاوی لەوەیە رێژەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەڵمانیا و جیهان بە ستراتیجی جیاوازەوە زیاد بکەن.
پسپۆڕان دەڵێن: هەڵکەوتی جوگرافی و فرەچەشنی ئابووری کوردستان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.