دابهشكردنی پارهی جووتیاران دهستیپێكرد بهڵام له بڕهكهی نیگهرانن
دابهشكردنی پارهی گهنم له سهیدسادقیش دهستیپێكرد
K24 - سلێمانی:
بەغدا بڕە پارەیەكی بۆ گەنمی جووتیارانى ھەرێمی كوردستان ناردووە و لە سنووری سلێمانی و لە شارۆچکەی سەیدسادق دابەشكردنی پارەكە دەستیپێکردووە .
جووتیاران نیگەرانن لەو بڕە پارە كەمەی بەغدا ناردووێتی و دەڵێن پارەكە كەمە و لەخواستی ئەواندا نیيە، داواکارن بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان بکرێت، ھەروەھا دەڵێن: "ناتوانین بەم بڕە پارەیە بەردەوام لە كشتوكاڵ بین ".
ماوەی چەند ڕۆژیکه بە بەردەوامی لە سایلۆی سەیدسادق چەکی بانك بە جووتیاران دەدرێت، بەمەستی وەرگرتنی پارەی گەنمی ئەمساڵ، بەڵام جووتیاران ناڕازین لەو بڕە پارەی بۆیان هاتووەتەوە، چونکە دەڵێن ئێمە نەک حەقی کارەکەمان، بەڵکو کەمترلەوەشمان بۆهاتووەتەوە.
سەفین گەردی ئەندام لە لێژنەی کشتوکاڵی و ئاودێری ڕایگەیاند کە ئەگەر بێت و ئەو بڕە پارەی لە جووتیاران بڕدراوە بۆ هاوکاری جووتیار بێت لە پێدانی بنەتۆو کوت و پێداویستی کشتوکاڵی ئەوا کارێکی باشە ئەگەرنا بەدواداچوونی بۆ دەکەین تا هۆکاری بڕینی ئەو بڕە پارەیە بزانین.
پارەی گەنمی ساڵەکانی چوارساڵی جووتیاران لای حکوومەتی عێراقە و تا ئێستا چەندینجار نوێنەری جووتیاران و لایەنی بەرپرسی لێژنە کشتوکاڵیيەکان سەردانی بەغدایان کردووە بۆ پێدانی پارەی گەنمی جووتیاران، بەڵام تا ئێستا چارەسەرنەکراوە.
ئ. م