پارتی و یەكێتی و گۆڕان ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی سێقۆڵی دەكەن
گۆڕان: پێویسته كار بۆ سهرخستنی كارنامهی كابینهی نۆیهمی حكوومهت بكرێت
K24- ههولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكەن، پارتی پرسەكەی لەگەڵ گۆڕان تاوتوێ كردووە و لە چەند رۆژی داھاتووشدا لەگەڵ یەكێتی تاوتوێی دەكات، بۆ ئەوەی ھەرسێ لایەن پرسی ھەڵبژارن لە كەركووك و داھاتووی ناوچە كوردستانییەكان تاوتوێ بكەن.
لهكاتێكیشدا یەکێتی بەشێوەیەکی سەرەتای ئامادەیی خۆی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دەربڕیوە، مهحموود محهمهد، وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دهكات، لە چەند رۆژی داھاتوودا، پارتی لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو پرسانە لەگەڵ یەکێتی تاوتوێ دەکات.
هاوكات وێڕای ئهوهی بزووتنەوەی گۆران ئامادهیی خۆی بۆ ئهو كۆبوونهوهیه نیشانداوه، وهك ئاراس وەلی، ئەندامی جگاتی نیشتمانی ئهو بزووتنەوەیه دووپاتی دهكاتهوه، پێویسته كار بۆ سهرخستنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم بكرێت و گوتی: بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ سەرخستنی کابینەکە و ئەنجامدانی پرسی چاکسازی بە پێی کارنامەی حکوومەت.
پارتی و بزووتنەوەی گۆران لەسەر ئەوە کۆکن، یان بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ناکەن، یان بەھێزەوە بەشداری دەکەن، چونکە ئەو یاسای ھەڵبژاردنەی ئێستا لە بەرژەوەندی کورد نییە، بۆیە سەرنەکەوتن لەم ھەڵبژاردنە بۆ تەواوی لایەنە کوردیەکان، زیانێکی گەورەیە و کاریگەری نەرێنی ھەیە.
H.B