ئهنجوومهنی وهزیران 18 پڕۆژه یاسا رهوانهی پهرلهمان دهكات
"بهشێكی پڕۆژه یاساكان پێویستیان به رێككهوتنی سیاسییه"
K24- ههولێر:
ئەنجوومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی هێڵە گشتیەکانی كارنامهی کابینەی نۆیەم، 18 پرۆژە یاسا دەنێرێتە پەرلەمان، گرنگترین ئەو پرۆژانەش پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان و چاکسازی و پرۆژە یاسای هەمواری یاسای وەبەرهێنانن, ويڕاى چەند پرۆژەیەکی تایبەت بە کەرتی تەندروستی و پزیشکان.
بەهجەت عەلی: ئەندامی لیژنەی دارایی ئابوری له پهرلهمانی كوردستان ئاشكرای دهكات، زۆربەيان پرۆژە ياسایانه بۆ جێبەجێکردنى کارنامەی کابینەی نۆیەم گرنگن، بە تایبەت پرۆژە یاسای چاکسازی، بودجە و هەمواری یاسای وەبەرهێنان.
ئهو پڕۆژه یاسایانهش لهمانه پێكهاتوون:
- پرۆژەیاسای چاکسازی
- بودجەی ھەرێمی کوردستان
- چاکسازی
- کار
- ئەنجوومەنی پزیشکی
- بیمەی تەندروستی
- دەرمان و خۆراك
- مافی نەخۆش
- پاراستنی پزیشکان
- خانەنشینی بیمەی کۆمەڵایەتی
- وەبەرھێنان
- زانکۆ تایبەتەکان
- بانك
- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
- مامەڵە ئەلیکترۆنیەکان
- دەستەی دانوستان
- بەدەستھێنانی زانیارییەکان
- پاراستنی تۆڕەکانی ئاو
وەرزی یاسا دانانی پەرلەمان دەستێپێکردووە و پەرلەمانى كوردستانيش له ماوەی سی رۆژدا پرۆژە و پێشنیازی یاسا وەردەگرێت، ههر بۆیه پێوستە حکوومەت لە ماوەی سی رۆژی داهاتوودا پرۆژەکانی بنێرێتە پەرلەمان، خهدیجه مزووری، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانيش باس لەو رێگایانە دەکات كه پرۆژەکانی حکوومەتی پێدا تێدەپەرێت.
بەشێك لەو پرۆژانە پێوستییان بە رێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان هەیە، وهك پرۆژهی بودجەی هەرێمی کوردستان و یاسای چاکسازی, لێژنەیەکیش لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆ دەکەن و پێش ناردنیان بۆ پەرلەمان، رێککەوتنی سیاسیان لەسەر دەکرێت.
H.B