پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری بۆ نووسینەوەی دەستوور دەکات
بۆ ئهو مهبهسته پهرلهمانی سهردانی لایهنهكان دهكات
K24- ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری بۆ نووسینەوەی دەستوور دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی لایهنە سیاسیەکانی دەستپێکردوە، لە قۆناخی یەکەمدا سەردانی ئەو حزبانە دەکات، کە براوەی هەڵبژاردنن و کورسی پەرلەمانیان هەیە.
لهمبارهشهوه مونا قههوهچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، سەرۆك بارزانی داوای لێکردوون نوسینەوەی دەستوور بخهنه پێشینهی کاری ئەم خولەی پەرلەمان. دەشڵێت: دەبێت لێژنەیەکی نوێ بۆ نوسینەوەی دەستوور پێكبهێنرێت، كه نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەکان لهخۆبگرێت، سەردانی لایەنە سیاسیەکانيشيان دەسپێکردوەو بەردەوامیش دەبن.
لە خولەکانی پێشووتر زیاتر لە 70 مادەی دەستوور نوسراویەوە، بەڵام پەرلەمان نەیتوانی کارەکانی تەواو بکات، هۆکارەکەش نەبوونی رێککەوتنی لایەنەکان بوو، لایەنە سیاسیەکان لەم خولە لە هەوڵی نوسینەوەی دەستوورن و داوا دەکەن لەم خولەى بهرلهمان بە سازانی لایەنەکان دەستووری هەرێمی کوردستان بنوسرێتەوە.
پرۆژە یاسای دەستووری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2009وە ئامادەکراوە، کە له 122 ماددە پێکهاتووە، لێژنەی نوسینەوەی دەستووری خولەکانی پێشتر، زیاتر لە 70 ماددەیان نووسییەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کۆدەنگی نوسینەوەی دەستوور بەردەوام نەبوو، بەپێ لێدوانی لایەنە سیاسیەکان، بە نوسینەوی دەستوور هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و ئیداریەوە رێكدەخرێتەوە و کەمترین تەنگەژەی سیاسیش بەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگرێت.
H.B