یه‌كێتی داوای پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان
یه‌كێتی: بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى به‌پێویست ده‌زانین
K24 - سلێمانی:
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه بریاره له 1ی نیسانی 2020 ئه‌نجام بدرێت، لیستی هاوبه‌ش بۆ "ناوچه جێناكۆكه‌كان" له‌لایه‌ن هێزه كوردستانییه‌كانه‌وه درووست بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4ی ئه‌یلوولی 2019، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاووتوێكردنی ئه‌نجامدانی چواره‌مین كۆنگره‌كه‌ی حزبه‌كه، له سلێمانی كۆبووه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له ته‌واوكردنی كاره‌كانی كۆنگره له‌ماوه‌ی دیاریكراودا كراوه‌ته‌وه و به پێویستیشی ده‌زانێت، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه، بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیاز و رێوشوێنانه كۆببێته‌وه، كه بۆ به‌ستنی كۆنگره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به پێویست زانراوه و تێیدا هاتووه: "كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسى، به‌پێویستى ده‌زانێت، بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى، به‌به‌شدارى لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق پێكبهێنرێت، به‌تایبه‌تى له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه بڕیاره له (1)ى نیسانى ساڵى داهاتوو به‌رێوه بچێت".
ئ. م