راپۆرتێكی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی گه‌نده‌ڵیی خاڵه سنوورییه‌كان به ملیۆنان دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كات
پێداچوونه‌وه بۆ خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
بە گوێره‌ی راپۆرتێکی لێژنەی دەستپاكی پەرلەمانی کوردستان، گەندەڵی زۆر لە خاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە به چەندین ملیۆن دۆلار مەزندە ده‌كرێت، بە تایبەت هێنانی خۆراکی ماوە بەسەرچوو.
له‌مباره‌شه‌وه سه‌عید هه‌ركی، جێگری سەرۆکی لێژنەی دەستەی دەستپاكی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەسەر راپۆرتەکە پێکدەهێنن.
لە بارەی تۆمەتبارکردنی بەرپرسان لە هێنانی خۆراکی ماوە بەسەرچووش دەڵێت: تائێستا کەس تۆمەتبار نەکراوە.
له‌كاتێكیشدا هەنگاوەکانی چاکسازی سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە، بە تایبەت خاڵە سنورییەکان، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: هەر کەسێك دەستی هەبێت لە هێنانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو، سزا دەدرێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، بەشێك لە خۆراك و دەرمان و پێداویستی دیکە لە شارەکانی عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان، داواش دەکات، پێداچوونەوە بە خاڵەسنووریەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و رێككارەكانی توندتر بكرێت.
هێنانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو دیاردەیەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە، رۆژانەش لە خاڵە سنوورییەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیش دەڵێت: بەشێك لە بەرپرسانی خاڵە سنوورییەکان دەستیان لە هێنانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو هەیە و چەندین بەڵگەشیان هەیە، بەڵام تا ئێستا لە راپۆرتەکەیان ناوی هیچ بەرپرسێك نەهێندراوە.
H.B