تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌درێته پاڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق
له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری به‌رگری بووه و دادگای سه‌ربازی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بە فەرمانی وەزیری بەرگری عێراق، ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری سوپا، بە تۆمەتی گەندەڵی دەدرێنە دادگای سەربازی.
پێگەی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، بە فەرمانی نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری عێراق، ژمارەیەك فەرماندەی پلە باڵا و ئەفسەری سوپا، بە تۆمەتی گەندەڵی دەدرێنە دادگای سەربازی.
ئه‌و قسانه‌ی شه‌مه‌ری له سه‌ردانێكدا بۆ شاری به‌عقوبه هاتوون، كه به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخی ئه‌منی دیاله دوای زیادبوونی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له سنووری ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجامیدا.
H.B