داعش و ته‌عریب هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كانی گه‌رمه‌سێر ده‌كه‌ن
هاووڵاتیانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگای دیاله داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24- گه‌رمه‌سێر:
ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی كوردی نیشته‌جێی شاره‌دێكانی قه‌ره‌ته‌په، گوڵاڵه و زه‌نگاباد له بارودۆخێكی خراپدایه، جیا له‌وه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری ماده‌ی 140، له لایه‌ك به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان دروست بووه، چه‌كدارانی داعش رۆژانه له‌و ناوچانه ته‌راتێن ده‌كه‌ن و په‌لاماری هاوڵاتیانی كورد ده‌ده‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ژێر مه‌ترسی دووباره ته‌عریبكردنه‌وه دان.
مه‌ریوان عه‌زیز، كه فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یه ده‌ڵێت: بەھۆی بۆشایی نیوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و نەبوونی ھەماھەنگی له نێوانیان، داعش بەئارەزوی خۆی لەوناوچانە ته‌راتێن دەکات.
باچی خراپی دۆخی ناوچەکە و بۆشایی ئەمنی و زیادبوونی جموجۆڵی چەکدارانی داعش، کوردە گونشینەکان دەیده‌ن، ئەویش بە به‌جێھێشتنی ھەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی و ڕەز و باخ و ھەندیك جاریش دەبنە قوربانی و تیرۆر دەکرێن، یان عه‌رەبی ھاوردە له شوێنی ئه‌وان نیشته‌جێ ده‌كرێن و ناوچه‌كانیان ته‌عریب ده‌كرێن.
H.B