سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستیهێنا كه پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی نه‌كرد
تێد كروز: كورد شان به شانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه و خوێنی رژاندووه و قوربانیداوه ده‌بێت پشتگیری بكرێت
K24 - واشنتن:
تێد كروز، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی لۆری میلرۆی، په‌یامنێری كوردستان 24 له واشنتن رایگه‌یاند، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێناوه كه پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی نه‌كرد.
تێد كروز، له سیمینارێكدا له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی هه‌دسنی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، كورد و هێزی پێشمه‌رگه، شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه و به‌شداربوونه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا و پێشمه‌رگه سه‌لماندوویه‌تی كه هێزێكی كاریگه‌ره له‌سه‌ر زه‌مین و گوتی: "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێناوه، چونكه پشتگیری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی نه‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتریش له باره‌ی پشتگیركردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد هه‌ڵوێستی خۆم راگه‌یاندووه و دووپاتم كردووه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا پشتگیری بكات.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، عێراق، ئێران و توركیا نیگه‌ران ده‌كات، به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت سه‌رنجی له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش كورد شان به شانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه و خوێنی رژاندووه و قوربانیداوه.
تێد كروز گوتیشی: "پێویسته ئێمه پشتگیری كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین و هیواداریشم ئه‌وه ببینین".
تێد كروز، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی تێكساس ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016، یه‌كێك بوو له به‌ربژێره‌كانی كۆمارییه‌كان، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كانی ناوخۆی پارتی كۆمارییه‌كان، نه‌یتوانی ببێته كاندیدی سه‌ره‌كی.
ئ. م