كار بۆ ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی ئیتیحادی ده‌كرێت
له خولی نوێی یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی نه‌وت و وزه و سامانی سرووشتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌وڵدایه له خولی نوێی یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای نه‌وت و غازی ئیتیحادی ده‌ربچێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه، هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی رایگه‌یاند، له پێشینه‌ی كاره‌كانمان تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای نه‌وت و غازی ئیتحادی ده‌بێت.
گوتیشی: ژماره‌یه‌ك كۆڕ و كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ده‌كه‌ین و زه‌مینه سازی بۆ خستنه‌ڕووی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین.
له 2007ه‌وه پڕۆژه یاسای نه‌وت و غازی ئیتیحادی به هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه په‌كی كه‌وتووه.