"پێشوازی مەرگ" جەنگی سەختی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و داعش دەگێڕێتەوە
نەسرین عابدین لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بەشدار دەبێت
K24 – ههولێر:
یەکێک لەو فیلمانەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم نمایشدەکرێت بە ناوی Death Reception، باس لە هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەرگری خۆنەویستانەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
هەروەها، فیلمەکە کاریگەرییەکانی جەنگی دژ بە داعش و جێ ماوەکانی نیشان دەدات.
فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی فیلمسازی رۆژئاوی کوردستان، نەسرین عابدینە و لە ساڵی 2019 بەرهەم هاتووە.
بە بەشداریی زیاد لە 70 وڵات، بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24، لە 9 تا 16 ئەم مانگە –ئەیلوول، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت و چەندین فیلمی جیهانی و ناوخۆیی تێدا نمایشدەکرێت.
H.J