ئاوارهی ئهو شوێنانهی له ژێر دهستی پێشمهرگهدان دهستیان به ژیانی نوێ كردووهتهوه
ئاوارهی ناوچهكانی دیكه دهڵێن: ھێشتا ئارامیی نەگەڕاوەتەوە ناوچەكانمان
K24 - نهینهوا:
زۆرینەی كریستیانەكانی دەشتی نەینەوا كە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدان، گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان و دەستیان بە ژیانێكی نوێ كردووە.
ئهوه لهكاتێكدایه، ئەوانەی ناوچەكانیان لە ژێر دەستی ھێزەكانی عێراقدان، نەگەڕاونەتەوە و دەڵێن: "ھێشتا ئارامیی نەگەڕاوەتەوە ناوچەكانیان و حكوومەتی عێراقیش ھاوكارییان ناكات"، بۆیە ئەوان چوونەتە ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدان و لە ئاسایشی ئەو ناوچانە دڵنیان.
ئ. م