گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به بوونی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان
له پێناو چه‌سپاندنی ئارامی و دیموكراسیدا پێشمه‌رگه له‌ته‌واوی عێراقدا قوربانی داوه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به‌بوونی داعش له‌و ناوچانه، به‌ڵكو بوونی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان به مافێكی ده‌ستووری ده‌زانێت بۆ به‌رگریكردن له پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق وه‌بیری هه‌مووان ده‌هێنێته‌وه كه پێشمه‌رگه له ساڵی 2003وه له‌ته‌واوی عێراقدا قوربانی داوه له پێناو چه‌سپاندنی ئارامی و دیموكراسیدا، بۆیه بوونی پێشمه‌رگه له سه‌رتاسه‌ری عێراق پێویست و گرنگه.
لێره و له‌وێ باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كودستانییهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و پێویستی گهڕانهوهكهشی ده‌به‌سترێته‌وه به هۆكاری بوونی داعش له‌و ناوچانه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش ئه‌و بۆچوونه ره‌تده‌كاته‌وه و پێیوایه پێشمه‌رگه هه‌ڵقووڵاوی ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه و بوونی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان په‌یوه‌سته به ده‌ستووری عێراقه‌وه كه ده‌بێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ئه‌و ناوچانه به‌رێوه‌ببه‌ن.
كاریگه‌ريی و پێویستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دوای ساڵی 2003 عێراقدا به جۆرێكه هه‌ركاتێك سوپای عێراق له‌توانایدا نه‌بووبێت رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كان ببێته‌وه ئه‌وا داوا له پێشمه‌رگه كراوه ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به‌بیری لایه‌نه سیاسيیهكانی عێراق ده‌هێنێته‌وه كه پێشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌ڵكو له فه‌للووجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی عێراق كردووه.
له عێراق و ناوچه‌كه‌شدا مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه پێشمه‌رگه پارێزه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بووه و وه‌ك سیمبولی قوربانیدان له پێناو دیموكراسیدا وه‌سف كراوه. بۆیه به‌رپرسانی كورد له هه‌ولێر و به‌غداش بوونی پێشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر له ناوچه‌ك كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا، به‌ڵكو له ته‌واوی عێراقیشدا به پێوست و گرنك ده‌زانن.
ئ. م